نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکە کە بە پێی کات گەشە دەکات و چڕتر دەبێتەوە. بۆیە ئەگەری پێداویستی ئەنسۆلین لە داهاتوودا پێوەندی دەبێت بە هەندێک خاڵی تاکەکەسییەوە وەکوو کێش، وەرزش، بۆماوە (جەنەتیک)، هۆرمۆنەکان و خانەکانی بێتا (ئەو خانەگەلەی کە ئەنسۆلین ساز دەکەن). لێکۆڵینەوەکان پیشانی داوە کە ئەگەر خێرا بە نەخۆشی شەکرە بزانیت و لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا کۆنترۆڵی بکەیت زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکە لە ساڵانی داهاتوودا. بە گشتی ئەگەر ئاگاداری خواردنەکانتان و تەندرووستیتان بن تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانن نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ بکەن.