6 حەز 0 ڕق
25 جار بینراو
ماوەیەکی دوور و درێژ، بۆ ماوەی چەند ساڵ هاوڕێ بووین، کاتێک زانیم هەستێکی تایبەت و جیا لە هاوڕێتی لە نێوانماندایە هەوڵم دا بیدرکێنم. درکاندنی شتێکی ئاسان نەبوو بەڵام لە کۆتایدا پێم گوت. دواجار دۆخی ژیانی هەردووکمان بەجۆرێک بوو و شتگەلێک ڕوویاندا کە نەماندەتوانی درێژە بەو پێوەندییە بدەین و تەواومان کرد بەڵام بێ هیچ کێشە و دڵێشانێک و بە ویستی هەردووکمان.

پێشتر ئەگەر کەسێکم خۆش بویستایە و پاشان لێک جیا بووباینەوە زۆر مەنتقیتر هەڵسووکەوتم دەکرد و پاش یەک دوو حەوتە ژیانی ئاساییم دەسی پێ دەکردەوە بەڵام ئەم جارەیان زۆر ئاڵۆز بوو، کەچی زۆر هەوڵم داوە لە بیری کەم و ئیدی فکری لێ نەکەمەوە بەڵام بێسوودە. ئێستا نزیکەی ساڵێک تێپەڕیوە، هەموو شتێک بە لای هەردووکمانەوە کۆتایی پێ هاتووە بەڵام سەرەڕای ئەمانە زۆر جار هەستێکی ناخۆشم هەیە تێکەڵ بە دڵتەنگییەکی سەیر و بۆ خۆم بیر دەکەمەوە ڕەنگە هەڵەی من بوو و دەکرا هەوڵی زۆرتر بدەم و دەکرا شتەکان بگۆڕم و ئەمەیە کە ئازارم دەدات.
هیچ هەستێکم بە ژیان نەماوە، ئیش دەکەم و کار و هات و چووی ڕۆژانەم بەڕێوە دەبەم بەڵام زۆر دۆخێکی سارد و نامۆ دەژیم و نازانم تا کەی بەردەوام دەبێت. چی بکەم زووتر هەستەکانم و ژیانم ئاسایی ببنەوە؟

1 وەڵام

4 حەز 0 ڕق
خۆشەویستی هەست و ئەزموونێکی بەنرخە کە هەر کەسێک شایەنی نییە و ئەگەر کەسێک لە ژیانیدا یەک جار ئەزموونی کرد ئەوە زۆر بەختەوەرە تەنانەت ئەگەر بە یەکتر نەگەن. ئەوەی کە بە ویستی هەردووکتان بووە و توانیوتانە مەنتقی لەگەڵ دۆخەکە هەڵسووکەوت کەن شتێکی زۆر چاکە و جێگای خۆشحاڵییە. پاشان هەوڵ بدەن بیر لەوە بکەنەوە گرینگە ئەوەیە هەردووکتان بتوانن ژیانێکی سەرکەووتان هەبێت و ڕەنگە ئەو بڕیارەتان باشترین بڕیار بووبێت بۆ داهاتووی هەردووکتان. بەڵام بۆ تەواو بوونی ئەو ئازاری بیر کردنەوانە یەکم شت ئەوەیە دەبێت هەوڵ بدەن پاش لێک دابڕان و جیا بوونە لە پێوەندییەک، ئەو پێوەندییە بۆ خۆتان و بەرانبەرەکەتان تەواو بکەن، واتە هەست و قسەیەکی نەوتراو بەجێ نەهێڵن کە دیارە ئەو کارەتان کردووە، بەڵام ئەگەر دیسان نەتانتوانی لە بیری بکەن و هەست ئەکەن شتێکی نەوتراو ماوە، دەتوانن جارێکی تر بۆ دواهەمین جار پێوەندی پێوە بکەن و دواهەمین قسەکانیشتان بڵێن واتە ماڵاواییەکی جیدیتان هەبێت. پاشان هەوڵ بدەن کاتەکانتان لە ڕۆژدا پڕ بکەنەوە و خۆتان بە ئیش و کاری جۆراوجۆرەوە سەرقاڵ بکەن و ئەو شتانەی کە ڕەنگە بیرەوەرییەکانتان زیندوو بکاتەوە وەکوو وێنە یان هەر شتێک، لایانبەن کە چاوتان پێیان نەکەوێت.

هیوادارم بەسوود بووبێت بۆتان. بە هیوای باشترینەکان بۆ ئێوە.
زۆر سپاس بۆ وەڵامت
تکایە، هەر دڵخۆش و بەختەوەر بیت.
...